بۆ حوسن و خوڵق و جوانی وەک یاری خۆم نیگارێ
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
492 مشاهده
بۆ حوسن و خوڵق و جوانی وەک یاری خۆم نیگارێ
زۆر جێ گەڕام و نەمدی ئەسڵەن لە هیچ دیارێ
عیراق و شام و لوبنان، تەواوی خاکی تورکان
شار شاری میسر و یۆنان، تا قیبرس و مەجارێ
ناسک نەمامی تازەی، ئەڵمان و ڕووس و ژاپۆن
بوڵغار و سورب و ئەفغان، تا لەندەنی و تەتارێ
شۆخان و نازەنینی شاران و دێ و وڵاتان
دیمەن هەموو بە چاوان ئیسلام و جوو نەسارێ
ئەبرۆ کەمانی وەک ئەو، شیرین زمانی وەک ئەو
غونچە دەهانی وەک ئەو، لەب قەندی قەندەهارێ
قەد عەرعەرێکی وەک ئەو، مەهـ پەیکەرێکی وەک ئەو
سیمین بەرێکی وەک ئەو، نەمدی لە هیچ دیارێ
چاوی کە هەڵ ئەهێنا، ڕەژراو بە کوحلی سینا
کێوی لە بن دەهێنا، وەک ساعیقەی بەهارێ
شوعلەی جەماڵی وەک ماهـ، تلووع ئەکا سەحەرگاهـ
سۆفی و مەشایخ و شاهـ، بۆی شێت ئەبن بە جارێ
شیرین لەقا و بێ باک، باڵا بوڵند و چالاک
نێچیر ئەکا بە فیتراک، سەد وەک منی هەژارێ
ئەو نازەنینە شایقتخلص هەر کەس کە بینی جارێ
ناحەقیە گەر بمێنێ ساتێ بەبێ قەرارێ