باز دڵەی کۆس کەوتەکەم وا مەیلی گریانی هەیە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  559 مشاهده
باز دڵەی کۆس کەوتەکەم وا مەیلی گریانی هەیە
ئارەزووی زەخمی خەدەنگی تیری موژگانی هەیە
وا بەکوڵ گریا کە ڕووناکی لە دیدەی خۆی بڕی
هەر دەڵێی یەعقوبە شینی ماهی کەنعانە هەیە
گەهـ لەبەر جەور و جەفای یاری لەگیان بێزار ئەبێ
گاهـ ترسی مەکر و تەلبیسی ڕەقیبانی هەیە
دەردی دڵ هەر کەس کە تووشی بوو عیلاجی زەحمەتە
ئێشی ناز و نێشی مەرگ و بیمی فەوتانی هەیە
کوشتمی یارم بەڵام بۆ ئاخری نادیم ئەبێ
چونکە کوشتن بێ گونا، بێ شک پەشیمانی هەیە
جەرگ و دڵ بۆ چی نیشانەی تیری موژگانی دەکا؟
پێی بڵێن ئێوە و خوا ئەم نێشە ئێشانی هەیە
شەهریارە دوڵبەرم بۆیە لە ئەبرۆ و زوڵف و ڕوو
ڕۆژ و شەو تیر و کەمان، شێر و زیندانی هەیە
دوڵبەری خەڵقی وەکوو ئەستێرەن و لەیلای من
تەلعەتی خورشید و شوعلەی ماهی تابانی هەیە
هەر کەسێ مەشغوڵی عەیش و عوشرەتە و جەژنی ویساڵ
شایقتخلصی بێکەس بەدائیم دەردی هیجرانی هەیە