گوڵم توخوا ئەوەند بۆ چ بێ مەجاز و عەهد و پەیمانی
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
436 مشاهده
گوڵم توخوا ئەوەند بۆ چ بێ مەجاز و عەهد و پەیمانی؟
لەگەڵ یارانی یەک دڵ هەر بە کینە و عیجز و عینوانی
ئەمن دادم لەدەست عینوان و حیلەی تۆ بوو ئێستاکەش
لەسەر ڕای ئەم هەموو عینوانە هاوڕازی ڕەقیبانی
بە شمشێری برۆت خۆت کرد بە جەللادی منی بێکەس
مەگەر لات وایە بۆ چ ئەرمەنیم خۆیشت موسڵمانی؟
لەدەس ئەم بێ مەجازی تۆیە دائیم دڵ ئەناڵێنێ
عەجەب یارێکی غەددار و غەریب و فێڵ فراوانی
سفووفی لەشکری موژگانی خوێنڕێژی شەڕئەنگێزت
هوجومی کردە سەر ئەقلیمی دڵ گرتی بە تاڵانی
لە کاتی عیشوەدا گاهێ تەماشام کەی بە گۆشەی چاو
لەبۆ قەتڵی دڵ و گیانم خەریکی تیرە بارانی
دڵت بۆ چ وا ڕەقە دەرحەق ئەوانەی عاشقی ڕووتن؟
لەلات وایە ئەگەر خۆت وا نەبی ناڵێن لە یارانی
نەخۆشی دەردی عەشقی تۆم و وا دائیم ئەناڵێنم
بە لوتفێ تۆ عیلاجم کەی کە خۆت لوقمانی دەورانی
خوای هێنایە حاجەت چاو بەڵەک شایقتخلص هەتا ماوە
بە شەهدی شەربەتی لێوت دەوا کەی قەلبی بوریانی