خوایە تۆ خوایێکی خوا بۆ تۆ نییە و نابێ

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  846 مشاهده
خوایە تۆ خوایێکی، خوا بۆ تۆ نییە و نابێ
قەدیمێکی عەزیمی، ئیبتیدا بۆ تۆ نییە و نابێ
عەجەب پەروەردگارێکی کە خۆتی ئەووەڵ و ئاخر
ئەوندەم لێ یەقینە ئینتیها بۆ تۆ نییە و نابێ
خوداوەندێکی تەنیا و بێ شەریک و باب و فورزەندی
بەڕاستی حەیی و قەییومی، فەنا بۆ تۆ نییە و نابێ