ڕۆح لە هێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی هەیە
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
434 مشاهده
ڕۆح لە هێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی هەیە
ئارەزووی تیری خەدەنگی نیم نیگای نازی هەیە
عاشقە چی بکا قەرار و سەبر و ئارامی نییە
خەستەیە دەردی گرانە حاڵی ناسازی هەیە
ناڵە ناڵی دەنگی «یا لەیلا»ی لە سینەم دێتە گوێ
وەرنە سەیری دڵ قەوانی شۆر و شەهنازی هەیە
ئاگری تیژی شەرارەی ئاهی عالەم سۆزی من
دووکەڵی تاریک و کرپە و شوعلەیی غازی هەیە
خاتیمەی هێنا بە ڕۆحم ناوکی موژگانی یار
تا بڵێن ئەو شۆخە تیری چاوی غەممازی هەیە
ئەلفی خەتتی ئیستوای باڵایی لەیلاکەی ئەمن
شۆخ و شەنگە ڕەنگ و شێوەی گوڵبونی نازی هەیە
نووکی نێشی زولفەقاری تیژی دوو ئەبرۆیی یار
سەد هەزاران عاشقی کوژراوی بێ نازی هەیە
چاوی مەخمووری هەمیشە بۆ شکاری مورغی دڵ
هەڵمەتی شاهێنی ڕاوی و چابوکی بازی هەیە
داوی زوڵفی خاوی دانا بۆ دڵانی عاشقان
شایقتخلصیشی پێوە بوو ناڵینی بێ نازی هەیە