من کە تۆ یارم نەبی ئیتر ژیانم بۆ چییە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  1329 مشاهده
من کە تۆ یارم نەبی ئیتر ژیانم بۆ چییە؟
چی لە شەوق و زەوقی دونیا کەم؟ جیهانم بۆ چییە؟
دیدەیەک تۆی پێ نەبینم، کوێر بێ یا ڕەببی ئەبەد!
ناوی غەیرێک گەر بەرێ، لاڵ بێ! زوبانم بۆ چییە؟
دڵ ئەگەر بۆ تۆ نەبێ یا ڕەب ئەبەرمتن نامشخص خەنجەر کەوێ
با لەت و کوت داکەوێ بۆ خۆی، دڵانم بۆ چییە؟
بێ جەماڵت گوڵ هەموو خاری موغەیلانن لەلام
بێ تۆ ئەی شۆخی زەمان! سەیری گوڵانم بۆ چییە؟
گەر بەهشتیشم بە تەنیا پێ بدەن ڕۆژی جەزا
نامەوێ تۆی تیا نەبێ، حاشا! جینانم بۆ چییە؟
دین و دونیای تۆیە شاهۆتخلص! حۆر و غیلمانی ئەتۆی
جا کە وەختێ تۆم نەبێ هەر دوو جیهانم بۆ چییە؟