پەنام هێنایە بەر قاپیت بە ناڵە و شیوەن و زاری

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  1084 مشاهده
پەنام هێنایە بەر قاپیت بە ناڵە و شیوەن و زاری
هەزاران دەفعە یا ڕەببی بە هیوای ڕەحم و ڕزگاری
ئەگەرچی شەرمەسارم ڕوو ڕەشی دیوانی تۆم ئەمما
بەرامبەر عەفوی تۆ وەزنی چییە باری گونەهباری
بە ڕەحمی واسیعی عامت بەزەییت گەر نەیێ پێما
پەنا بۆ کێ بەرم بۆ دەردی خۆم کێ بێ بکا چاری؟
پەنا خۆتی خودا! خۆتی هەموو کارێ بەدەست خۆتە
ئەگەر من موزنیبم خۆ تۆ خوداوەندێکی غەففاری