ئامالی بەندە ڕەببی بە لوتفی عەمیمەتە

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  251 مشاهده
ئامالی بەندە ڕەببی بە لوتفی عەمیمەتە
هیوای قەویم بە زاتی عەلیی عەزیمتە
ڕووم کردە بارەگایی بوڵندەت بە ئیلتیجا
چاوم لە بەحری جوود و لە ڕەحمی ڕەحیمتە
بڕوام بە دڵ وەهایە بە تۆ و زاتی ئەقدەست
تەنهای نە کەس شەریک و نە هیچ کەس نەدیمتە
هەر خۆت حیسابی گشتی بەدەست خۆتە خەیر و شەڕ
ڕاستە ئەوەی کە نەقشی کەلامی قەدیمتە
لایق بە خۆتە قودرەت و جاهـ و جەلال و جوود
عالەم ڕەهینی میننەتی خوانی نەعیمتە
شاهۆ کە عەبدی خۆتە تەمەننای بە لوتفتە
چاوی ئومێدی زۆری لە عەتفی کەریمتە