ڕوو لە کوێ کەم بچمە کوێ هاوار لە کێ کەم غەیری تۆ

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  351 مشاهده
ڕوو لە کوێ کەم بچمە کوێ؟ هاوار لە کێ کەم غەیری تۆ؟
عەرزوحاڵی خۆم خوا پێشکەش بە کێ کەم غەیری تۆ؟
بار و سەرباری گونام چەوت و چەوێڵی کردووم
ئیلتیماسی عەفوی خۆم ڕەببی بە کێ کەم غەیری تۆ؟
بەحری غوفرانت ئەشۆرێ دەفتەری نامەی سیام
چاوەڕوانی ڕەحمەتم داوا لە کێ کەم غەیری تۆ؟
بەندە عەبدێکی زەلیلم، ئیحتیاجی عەفوی تۆم
خۆتی جێی هانا و ئومێدم ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ؟