داوا ئەکەم هیوای وەتەنم بێ هیوا نەبێ
بۆ ڕۆژنامەی هیوا کە لە بەغدا دەرئەچێ
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
1137 مشاهده
داوا ئەکەم هیوای وەتەنم بێ هیوااعلام نەبێ
وەک وێنەکەی بە گێژ و خولی بەر هەوا نەبێ
ئەم شاگوڵی بەهارە کە ئامانجی کۆمەڵە
پاییز بە دەردی وەیشوومەیە موبتەلا نەبێ
ئەم دەنگە بەرز و ڕاستە مەقامی عیراقییە
ئاوازی دڵفڕێنی لە عەکسی سەدا نەبێ
ئەم لاپەڕە کە ئاوێنەی فیکری کۆمەڵە
سۆزی دەروون و دڵ بێ، لە نەفس و هەوا نەبێ
ئەم جیسمە نازکە، بەری تاو و لەرزێ ناگرێ
لەلایەن پزیشکی حازیقەوە بێ دەوا نەبێ
ئەم تۆوە بابەتخلص! تۆو چێنی زانیاری پێ ئەوێ
پەروەردە بێ بە ڕاستی تووشی بەڵا نەبێ