ئەوی ئازادی خوای قەومە بەشی یا نارە یا دارە
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
1066 مشاهده
ئەوی ئازادی خوای قەومە بەشی یا نارە یا دارە
لە مێژووی میللەتا نووسراوە ئەم کوشتاری چین چینە
هەموو خاکی بە خوێناوی شەهیدان تێر و پاراوە
گوڵ و گوڵزاری بۆیە ئەرخەوانی ڕەنگ، ڕەنگینە
حەسەد بەخشی جیهانە گوڵشەن و گوڵزاری کوردستان
لە دونیادا بەهەشتت گەر نەدیوە فەرموو بیبینە
لە ڕێی ئازادیا بابەتخلص پەتی هاویشتە سەر گەردن
بڵێ لاوی وەتەنپەروەر، هەموو فەرموون: ئەمە دینە