ئەوی ئازادی خوای قەومە بەشی یا نارە یا دارە

لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1112 بینین
ئەوی ئازادی خوای قەومە بەشی یا نارە یا دارە
لە مێژووی میللەتا نووسراوە ئەم کوشتاری چین چینە
هەموو خاکی بە خوێناوی شەهیدان تێر و پاراوە
گوڵ و گوڵزاری بۆیە ئەرخەوانی ڕەنگ، ڕەنگینە
حەسەد بەخشی جیهانە گوڵشەن و گوڵزاری کوردستان
لە دونیادا بەهەشتت گەر نەدیوە فەرموو بیبینە
لە ڕێی ئازادیا بابەناسناوی ئەدەبی پەتی هاویشتە سەر گەردن
بڵێ لاوی وەتەنپەروەر، هەموو فەرموون: ئەمە دینە