ئەی قەومی کورد بزانە کە ڕۆحی ئەمین زەکی

بۆ ڕۆژی چلەی ئەمین زەکی
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1292 بینین
ئەی قەومی کورد! بزانە کە ڕۆحی ئەمین زەکیکەس
دووربین بە دەستەوە لە حەدیقەی بەهەشتەوە
ئەڕوانێ ئاخۆ کەوتوونە سەر ڕێگەی یەکی
یاخۆ نیفاقە کۆنەکەتان قەومی ڕشتەوە
***
دڵخۆشی کەن، بە یەک جیهەتی تا لە جەننەتا
بتوانێ تێ بکۆشێ لە دەرگاهی ڕەحمەتا
هاوار ئەکاتە عالەمی قودسی کە ئەلئەمان
قەومم نەزانە، جاهیلە، وێرانە نیشتمان
ئیمداد ڕەس نەماوە، لە ئەرز و لە ئاسمان
بۆ کوردی قوڕبەسەر کە پەرێشانن و بێنەوان
من ئیلتیجام بە ئێوەیە ئێوەش دوعا بکەن
ڕەحمێ بە قەومەکەم، لە خواوەند، تکا بکەن
ئێستاکە خەریکە عالەمی باڵا زەهیری بێ
کە ڕوبیانی عەڕشی موعەللا دەبیری بێ
ڕوحولقودس بە ئەمری خوا دەستگیری بێ
ئیلهامی ئاسمانی، بەشیر و خەبیری بێ
کورد نامرێ بە بەرزی و ئیقباڵەوە ئەژی
ڕۆژێ ئەبێ بە باغ و حەدائیق کەل و کەژی
کێ بێ؟ ژیان و مردنی هەر بۆ وڵاتی بێ
بۆ خزمەتی وڵاتی ئەوەندە سەباتی بێ
دەست و قەڵەم لە کارا هەتاکوو حەیاتی بێ
تا قەومەکەی لە جەهل و ئەسارەت نەجاتی بێ
بابەناسناوی ئەدەبی ئەڵێ بە زاتی ئیلاهی، ئەمین زەکیکەس!
وێنەت نییە لە قەومەکەتا تۆی و هەر یەکی