شنەی هەوای بەیانی بۆنی بەهاری هێنا
ئارایشتی بەهار
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
1 خولەک
1665 بینین
شنەی هەوای بەیانی، بۆنی بەهاری هێنا
ئەم بۆنە عەتر یێزە، نەشئە و خوماری هێنا
کۆتر بە یاهوو یاهوو، قومری بە بانگی کوو کوو
بازی تەوار بە قووقوو، کۆچ و هەواری هێنا
پۆڕ هاتە دەر لە پەردە، ڕەنگین و شین و زەردە
پۆل پۆل لە دەشت و هەردە، ڕاو و شکاری هێنا
ئاوازی زاری بولبول، لە سەر لق و لە سەر چڵ
خەندە و تەبەسسومی گوڵ، خەیاڵی یاری هێنا
شەونم لە سەر گوڵاڵە، جامی شەڕابی ئاڵە
دار ئەرخەوان و ژاڵە، نەقش و نیگاری هێنا
هەر جۆی و جۆیبارە، هەر سەروە، هەر چنارە
بەهەشتە یا بەهارە، خۆشی، دیاری هێنا
سەبزە وا لە دەماخا، چین چین لە دەشت و شاخا
نەسرین و گوڵ لە باخا، نەفحەی عەتاری هێنا
ئەو دولبەرە قەشەنگە، ئەو یارە شۆخ و شەنگە
بە پێکەنین و خەندە، بۆسە و کەناری هێنا
ئەو نازک و نازەنینە، مەلائیکەی زەمینە
بەو تۆزە پێکەنینە، دووسەد بەهاری هێنا
بابەناسناوی ئەدەبی ئەو گوڵە گەشە، ئیمڕۆ بە کەیف و نەشە
وەختی بۆسە و باوەشە، بەختی بە کاری هێنا