دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
655 مشاهده
دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە
وەرە سەر چاوەکانم شانشینە
لە شەوقی حوسنی شیرینت دەناڵم
بە نەوعێ پێم ئەڵێن فەرهادی چینە
لە تاوی تەلعەتی شیرینت ئەی جان
سەراپا خەڵکی کووە و کەژنشینە
هەناسەی من ئەگاتە خەرمەنی ڕووت
ئەگەرچی خۆر لە ڕووتا خووشەچینە
بە بەدری ڕوومەت و والليلعربیی زولفت
کە فرمێسک و لیباسم سوور و شینە
وەرە سەیرکە سەراپا گشت وجوودم
بە چاوی تیروەشێنی تۆ برینە
عەجەب بێباک و سەربەستی و دڵڕەق
عەزابت دۆزەخی عَينُ اليقينعربیە
جزاك الله في الدارين خيراًعربی
مساك اللهعربی کە هاتی بەم سەرینە
لە ئاهی سابیریتخلص نەختێ بترسە
بە چاوی تۆ هەناسەی ئاگرینە