دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  652 بینین
دڵی تەنگم مەقالەی ئاتەشینە
وەرە سەر چاوەکانم شانشینە
لە شەوقی حوسنی شیرینت دەناڵم
بە نەوعێ پێم ئەڵێن فەرهادی چینە
لە تاوی تەلعەتی شیرینت ئەی جان
سەراپا خەڵکی کووە و کەژنشینە
هەناسەی من ئەگاتە خەرمەنی ڕووت
ئەگەرچی خۆر لە ڕووتا خووشەچینە
بە بەدری ڕوومەت و والليلعەرەبیی زولفت
کە فرمێسک و لیباسم سوور و شینە
وەرە سەیرکە سەراپا گشت وجوودم
بە چاوی تیروەشێنی تۆ برینە
عەجەب بێباک و سەربەستی و دڵڕەق
عەزابت دۆزەخی عَينُ اليقينعەرەبیە
جزاك الله في الدارين خيراًعەرەبی
مساك اللهعەرەبی کە هاتی بەم سەرینە
لە ئاهی سابیریناسناوی ئەدەبی نەختێ بترسە
بە چاوی تۆ هەناسەی ئاگرینە