یا ڕەب پەناهـ نییە غەیرەز پەناهی تۆ
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
1592 مشاهده
یا ڕەب پەناهـ نییە غەیرەز پەناهی تۆ
بە سەد گوناهەوە ڕووم کردە بارەگاهی تۆ
ئومێد ئەکەم بە عەفوو خەتام داپۆشی
تۆ پادشاهـ و من بەندەیی ڕووسیاهی تۆ
عومری خدر و موڵکی ئەسکەندەرم گەر ئەبوو
سەرفم ئەکرد بە خودا هەمووی لە ڕاهی تۆ
ناشارەزام و ئاشنایێ نییە دەسم بگرێ
قەیدم بکا لە دەفتەری تیپ و سوپاهی تۆ
یا ڕەب بگاتە دامەنی ئاشنا دەستی سابیریتخلص
ثانيعربی بە جاهی ئەنبیا ئەووەل بە جاهی تۆ