بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  860 مشاهده
بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک
خۆر هەڵات و جێ بە جێ بۆ چی نەبێ شەونم هیلاک
فەرموو سەیری کە لە ڕێگەی عەشقی تۆ دا عالەمێ
عاجز و بیمار و ماتەمبار و غەرقی خوێن و خاک
تۆ کە ڕابوردی بەسەرمانا دەسم دامێنی تۆ
چاکی نازک هەڵکە ئالوودە مەکە داوێنی پاک
سابیریتخلص لێو گەستنی ئەو شۆخە بێ حیکمەت نییە
یەعنی ناڵین و شکات و گریە نازانم بە چاک