بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1088 بینین
بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک
خۆر هەڵات و جێ بە جێ بۆ چی نەبێ شەونم هیلاک
فەرموو سەیری کە لە ڕێگەی عەشقی تۆ دا عالەمێ
عاجز و بیمار و ماتەمبار و غەرقی خوێن و خاک
تۆ کە ڕابوردی بەسەرمانا دەسم دامێنی تۆ
چاکی نازک هەڵکە ئالوودە مەکە داوێنی پاک
سابیریناسناوی ئەدەبی لێو گەستنی ئەو شۆخە بێ حیکمەت نییە
یەعنی ناڵین و شکات و گریە نازانم بە چاک