یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  1141 مشاهده
یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق
کوا موسوڵمانێ بزانێ چار و تەدبیری فیراق؟
وەرنە سەیری بەرقی ئاهـ و ڕەعدی ناڵە و سەیلی ئەشک
هەر دەڵێی تۆفانەکەی نووحە لە تەئسیری فیراق
بووعەلی سیناشخص و جالینووسشخص و لوقمانی حەکیمشخص
عاجز و داماو و حەیرانن لە تەدبیری فیراق
تا لە توحفەی ڕوومەتی نوسخەی عیلاجم بۆ نەیێ
خۆشەوە نابێ برین و زامی شمشیری فیراق
شێخی ڕوفاعی بە عیلمی جەلجەلووتی موشکیلە
چاری دەردم کا دەرمبێنێ لە زنجیری فیراق
خۆرهەڵاتی، سێبەرێ ناخەیتە سەر سووتاوی ڕووت
ئەی بەری پێ و سێبەرت، قورسی تەباشیری فیراق
قەت تەباشیرت لە سووتاوی لەشی سابیرتخلص نەدا
تا بە کەی قوربان بناڵێنم لە تەئسیری فیراق؟
ئەی مەسیحالەب بفەرموو با بە جارێ عالەمێ
شێت نەکەم یەکسەر بە ئاهـ و سۆزی دڵگیری فیراق
وا لە دووری تۆ لە پا کەوتم مەسیحالەب بەسە
دەستی سابیرتخلص بگرە با دەرچێ لە نێو بیری فیراق