یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1195 بینین
یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق
کوا موسوڵمانێ بزانێ چار و تەدبیری فیراق؟
وەرنە سەیری بەرقی ئاهـ و ڕەعدی ناڵە و سەیلی ئەشک
هەر دەڵێی تۆفانەکەی نووحە لە تەئسیری فیراق
بووعەلی سیناکەس و جالینووسکەس و لوقمانی حەکیمکەس
عاجز و داماو و حەیرانن لە تەدبیری فیراق
تا لە توحفەی ڕوومەتی نوسخەی عیلاجم بۆ نەیێ
خۆشەوە نابێ برین و زامی شمشیری فیراق
شێخی ڕوفاعی بە عیلمی جەلجەلووتی موشکیلە
چاری دەردم کا دەرمبێنێ لە زنجیری فیراق
خۆرهەڵاتی، سێبەرێ ناخەیتە سەر سووتاوی ڕووت
ئەی بەری پێ و سێبەرت، قورسی تەباشیری فیراق
قەت تەباشیرت لە سووتاوی لەشی سابیرناسناوی ئەدەبی نەدا
تا بە کەی قوربان بناڵێنم لە تەئسیری فیراق؟
ئەی مەسیحالەب بفەرموو با بە جارێ عالەمێ
شێت نەکەم یەکسەر بە ئاهـ و سۆزی دڵگیری فیراق
وا لە دووری تۆ لە پا کەوتم مەسیحالەب بەسە
دەستی سابیرناسناوی ئەدەبی بگرە با دەرچێ لە نێو بیری فیراق