عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1291 بینین
عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف
دائیمەن دڵ ناموراد و پڕ لە ئازار و ئەسەف
هەر نەهاتی حەسرەتی دووری لە دڵ بێنیتە دەر
خاکی بەرپێی ناسکت بێنم بە چاوا بۆ شەرەف
دڵ لەکن ئەو چاوە خوێندی ئایەتی أين المفرعەرەبی
باوەڕی نایە بە ئەبرۆی تۆ ئیشارەی لاتەخەف
شاهی حوسنی لەشکرئارایی دەکا ڕۆحم چووە
پەرچەم و موژگان و زولفی جوملە وەستاون بە سەف
شەو نییە شاهی خەیاڵی شاری سەبرم مات نەکا
ڕۆژ نییە ڕۆحم وەکوو شەونم نەکا مەحوو و تەلەف
من لەبەر لەرزینی دەس، تەرکی سیواکم کردووە
تازە دەوران پێم ئەڵێ فەرموو شەراب و نای و دەف
ساقیا هاوارە وا غەم لەشکری هێنامە سەر
تۆ لەگەڵ موتریب وەرە، ئەو دەس بە دەف تۆ مەی بە کەف
سابیریناسناوی ئەدەبی تالیب بە عەیش و لەززەتی دونیا مەبە
نامورادی فەخرە بۆ ئەولادی سوڵتانی نەجەف