تا غوباری ڕێگەکەی دێنم بەچاوا بۆ شەرەف
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
1175 مشاهده
تا غوباری ڕێگەکەی دێنم بەچاوا بۆ شەرەف
چاوەکەم بێ مەیل و دڵ کەیلە لە ئازار و ئەسەف
شەو کە سوڵتانی خەیاڵی حەملە دێنێ سەبری دڵ
نایەڵێ مانەندی حوزن و دەنگی چەنگ و نای و دەف
چەرخی کۆنە پیری کردم تازە ئیکڕامم ئەکا
ساقی و مەی، موتریب و چەنگ و ڕوباب و نای و دەف
تا جەوان بووم پیرە دونیا کامەرانیی پێم نەدا
پیری کردم تازە بۆ چی حەسرەت و ئاخ و ئەسەف؟
دولبەرا لەم خانەیی خەوف و ڕەجادا تا بە کەی؟
چاو و ئەبرۆ ئەم دەڵێ أين المَفَرعربی ئەو لا تَخَفعربی
لەو برۆ کەچ کردن و لێو گەستنە ڕۆحم چووە
باقلم کەوتە دڵی وەک بەردی ڕوخساری كلفعربی
من کە لەو چاوانە دیتم ئایەتی أين المَفَرعربی
نابیەم سەدجار بڵێ ئەبرۆت تعالعربی و لاتخفعربی
سابیریتخلص سەبری نەما وەک توشنەگانی کەربەلا
لازمە وا بێ سولالەی تاهیرەی شاهی نەجەف