ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
673 مشاهده
ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس
تۆ وەرە سەیری کە، ئیحسانە، عیلاجم چوو لە دەس
گوڵشەنی حوسنت بپارێزە لە ئاهی پایزم
مومکینە فەسڵی زمستان خۆشە شەمع و شەوچەرەس
تۆ کە سوڵتانی بپرسە حاڵی مەزڵوومان چییە؟
وا کە وەستاون لە دەورت موشتەکا و مولتەمەس
ئەی تۆ لوقمانی حەکیم و من نەخۆش و بێ هەوس
بۆ خودا چارت نەکردم وا عیلاجم چوو لە دەس
ڕۆژی شینم دێیە سەر قەبرم ئەڕێژی ئەشکی سوور
فائیدەی چی کێلی قەبرم تەڕ بکەی یا خار و خەس
بولبولی دڵ بۆ تەماشایێکی باغی ڕووت ئەوا
نەوعە کردارێ ئەکا هەر وەختە بشکێنێ قەفەس
دەستی ئاهم تا بگاتە دامەنی ڕووی زەحمەتە
سا خودایە تۆ بکەی کارێ کە بیهێنێتە دەس
خوانەکا بەو ڕۆژە ئەو چاوانە وەرگێڕی ئەتۆ
گشت موسوڵمان وەرگەڕێن و دین لەبن بێنێ هەرەس
سابیریتخلص ڕۆژ و شەوی خۆشی لە عومری خۆی نەدی
بەزمی ڕۆژی ناڵەناڵ و ئەشکی چاوی شەوچەرەس
سابیریتخلص دونیاپەرەستی و نەوجەوانی تابەکەی؟
غافڵی تا کێوی عومرت ناگەهان دێنێ هەرەس