ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
711 بینین
ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس
تۆ وەرە سەیری کە، ئیحسانە، عیلاجم چوو لە دەس
گوڵشەنی حوسنت بپارێزە لە ئاهی پایزم
مومکینە فەسڵی زمستان خۆشە شەمع و شەوچەرەس
تۆ کە سوڵتانی بپرسە حاڵی مەزڵوومان چییە؟
وا کە وەستاون لە دەورت موشتەکا و مولتەمەس
ئەی تۆ لوقمانی حەکیم و من نەخۆش و بێ هەوس
بۆ خودا چارت نەکردم وا عیلاجم چوو لە دەس
ڕۆژی شینم دێیە سەر قەبرم ئەڕێژی ئەشکی سوور
فائیدەی چی کێلی قەبرم تەڕ بکەی یا خار و خەس
بولبولی دڵ بۆ تەماشایێکی باغی ڕووت ئەوا
نەوعە کردارێ ئەکا هەر وەختە بشکێنێ قەفەس
دەستی ئاهم تا بگاتە دامەنی ڕووی زەحمەتە
سا خودایە تۆ بکەی کارێ کە بیهێنێتە دەس
خوانەکا بەو ڕۆژە ئەو چاوانە وەرگێڕی ئەتۆ
گشت موسوڵمان وەرگەڕێن و دین لەبن بێنێ هەرەس
سابیریناسناوی ئەدەبی ڕۆژ و شەوی خۆشی لە عومری خۆی نەدی
بەزمی ڕۆژی ناڵەناڵ و ئەشکی چاوی شەوچەرەس
سابیریناسناوی ئەدەبی دونیاپەرەستی و نەوجەوانی تابەکەی؟
غافڵی تا کێوی عومرت ناگەهان دێنێ هەرەس