ئەی شاهـ تەماشا کە لە دەرگاهی تۆ دەروێش
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
2 خولەک
1090 بینین
ئەی شاهـ تەماشا کە لە دەرگاهی تۆ دەروێش
کەوتوونە هەموو بێ خەبەر و عاجیز و دڵڕێش
بۆ خاتری ئەو شەوکەت و شۆخیتە کە عالەم
هاتوونەتە خزمەت قەدەمت جوملە کەم و بێش
بێ بەرگ و نەوا موستەحەق و واجب الاحسانعەرەبی
هەریەک لە وڵاتێکەوە هاتوونە کەمەندکێش
هەر ڕۆح و دڵە بیکەمە قوربانی بەری پێت
بێجگە لەمە هیچم نیە خۆ بیکەمە پێشکێش
لەم حوسنە زەکاتی بە مەساکین و فەقیران
ئیعتا کە بە کوێرایی ڕەقیبانی بەدئەندێش
بێ جەژنی ویسالت بە خودا نەبووە و نابێ
ئازاری دڵ و زامی جیگەر ساکین و ساڕێش
خاکی قەدەمت تا نەکەمە سوورمەیی چاوم
دڵ سەبر و قەراری نییە وەڵڵاهی کەم و بێش
مێروولە هەموو تالیبی خەرمانی فەلاحن
لابود لەکن بوونی عەسەل حازر ئەبێ مێش
سووتاندمی لەولاشەوە یارم ئەگەزێ لێو
یەعنی کە مەناڵێنە لەبەر دەرد و غەم و ڕێش
من سائیل و موحتاجم و تۆش شاهـ و ئەمیری
خێرێکە بە تەقلیدی ئیمامانی لەمەوپێش
یەعنی قەدەمێ بێنە سەرینم کە نەخۆشم
ئیحسانە برینی جگەر و دڵ بکە سارێش
جانا وەرە با جەژنی ویسالی تۆ ببینم
شادم کە نەجاتم دە لە دەستی ئەلەم و ئێش
تا زولفی سیاهی تۆ پەناهی دڵی من بێ
باکم نییە بێ شوبهە لە سەد ئەژدەری پڕ نێش
هەرکەس وەکوو سابیرناسناوی ئەدەبی کە زەدەی دەستی پەری بێ
مەجنوونە، جگەرخوونە، دڵ توونە، جەفاکێش
فەرموو بە دڵ و جانەوە ئامادەیە سابیرناسناوی ئەدەبی
جانا بە خودا بێجگە لەمە نیمە کەم و بێش
سابیرناسناوی ئەدەبی تۆ ئەگەر عاشقی لەم دەردە مەناڵە
ئەو شۆخە جەفاپیشەیە تۆ دەرد و جەفاکێش