پەرێشانم بە تیری چاوی خوێنڕێژ

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  891 مشاهده
پەرێشانم بە تیری چاوی خوێنڕێژ
وەکوو حۆلی بیابانم وڕ و گێژ
عیلاجم ناکرێ دەردم گرانە
بە قورئان و حەکیمان و بە ڕاوێژ
ئەزانی باعیسی شەوتاو و لەرزم
بە تاتای زولف و چاوانی گەلاوێژ
هەتا ئومێدی مانم بوو نەهاتی
کە مردم بێرە سەر قەبران و بمنێژ
بە بەرزی قامەتی کووتاهە دەستم
بە ڕاستی سەروی قەددی تالیعم لێژ
نەمامی قەددی تۆ با سەوز و تەڕ بێ
لە کانی چاوی من پاراوە بینێژ
بپرسە سابیریتخلص چۆنە لە دووریت
پەرێشانە میسالی بەرخی لامێژ