بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  660 مشاهده
بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار
کە ڕوون و شادە چاو و دڵ بە یەکجار
بە حەملەی عەشقی جانان ماسوى اللهعربی
لە شاری دڵ نەما لا ريب ديارعربی
نەسیمی جەننەتی حوسنی دڵارام
کە پەیدا بوو بڵێ چی میشکی تاتار
ئەگەر ڕۆژێ بنووسم سەد سەحیفە
هەتا ڕۆژی قیامەت وەسفی دڵدار
تەواو نابێ وەلی با موختەسەر بێ
ڕەوشتی چاک و پاکە کەتمی ئەسرار
قسەی بێ سەرفە ناکەم باوەڕت بێ
بە پارەی قەڵبەوە ناچم بۆ بازاڕ
نکووکاری لە بەدکاران مەحاڵە
بەدی ناکاتە خوو مەردی نکووکار
دەمێکە سابیریتخلص هەر چاوەڕێ بوو
شەوێ بیستی خشەی داوێنەکەی یار