جەژن و شادیمانە ئەمشەو هاتەوە یاری لەزیز

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  784 مشاهده
جەژن و شادیمانە ئەمشەو هاتەوە یاری لەزیز
زیرەک و شیرین زوبان و ماهی ڕوخساری لەزیز
تا بڵێی خوڵقی حەسەن، نازک بەدەن، نادر دەهەن
نیمنیگاهی نازی چاوی مەست و بیماری لەزیز
سوورەتی گوڵ، فێنکی دڵ، چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
گیانی سەرتاپا بلوور و مەیل و ڕەفتاری لەزیز
چاوی بیماری، حەکیمی حازقی دەرد و مەرەز
هاتن و تەشخیس و فکر و حوبب و ئازاری لەزیز
ناکەسم سەردانەنێم بۆ بەردەبازی ڕێگەکەی
یا نەکەم ڕۆحم فیدای یاری وەفاداری لەزیز
هاتە باڵینم تەبیبە، تێگەیی دەرد و دەوام
خوا دەوامی دا، دەوامی دا بە گوفتاری لەزیز
دەستی نایە سەردڵم فیلفەور ئازارم نەما
هیچ کەسێ نەیدیوە بەم دەستوورە دڵداری لەزیز
سابیریتخلص جەژنت موبارەک بێ حەکیمت هاتەسەر
حبذاعربی بوس و کەنار و یار و شەوگاری لەزیز
سابیراتخلص شوکرانە ببژێرە لەسەر ئەم نیعمەتە
بەڵکوو تا ماوی بمێنێ لەززەتی یاری لەزیز