جەژن و شادیمانە ئەمشەو هاتەوە یاری لەزیز

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1083 بینین
جەژن و شادیمانە ئەمشەو هاتەوە یاری لەزیز
زیرەک و شیرین زوبان و ماهی ڕوخساری لەزیز
تا بڵێی خوڵقی حەسەن، نازک بەدەن، نادر دەهەن
نیمنیگاهی نازی چاوی مەست و بیماری لەزیز
سوورەتی گوڵ، فێنکی دڵ، چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
گیانی سەرتاپا بلوور و مەیل و ڕەفتاری لەزیز
چاوی بیماری، حەکیمی حازقی دەرد و مەرەز
هاتن و تەشخیس و فکر و حوبب و ئازاری لەزیز
ناکەسم سەردانەنێم بۆ بەردەبازی ڕێگەکەی
یا نەکەم ڕۆحم فیدای یاری وەفاداری لەزیز
هاتە باڵینم تەبیبە، تێگەیی دەرد و دەوام
خوا دەوامی دا، دەوامی دا بە گوفتاری لەزیز
دەستی نایە سەردڵم فیلفەور ئازارم نەما
هیچ کەسێ نەیدیوە بەم دەستوورە دڵداری لەزیز
سابیریناسناوی ئەدەبی جەژنت موبارەک بێ حەکیمت هاتەسەر
حبذاعەرەبی بوس و کەنار و یار و شەوگاری لەزیز
سابیراناسناوی ئەدەبی شوکرانە ببژێرە لەسەر ئەم نیعمەتە
بەڵکوو تا ماوی بمێنێ لەززەتی یاری لەزیز