تەعالەڵڵا بە نووری تەلعەتی یار
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1120 بینین
تەعالەڵڵا بە نووری تەلعەتی یار
مونەووەر بوو بەجارێ چەرخی دەووار
بە حەملەی عەشقی یار ئەغیار دەرچوو
لە شاری دڵ نەما بێگانە دەییار
کە شادی یاری شیرین هاتە بازاڕ
غەمی فەرهاد کێوی بوو بەیەکجار
خەرابەی دڵ کرایە بەیتی مەعموور
چ حاجەت ئیلتیجاکردن بە میعمار؟
فەرەح خورشید و غەم مانەندی سێبەر
کە ئەم هەڵهات و ئەو ڕووی کردە دیوار
ئیتر خۆشخوانە دائیم بولبولی ڕووح
لە دەشتی دڵ کە بۆتە عەینی گوڵزار
لە جێگایێ کە بەحسی عەشقی یارە
چ یارایێکە ئاموشۆیی ئەغیار
نەسیمی زولفی عەنبەربۆیی یارم
خەجاڵەتبار دەکا سەد میشکی تاتار
ئەگەرچی سەدهەزار دەفتەر بنووسم
لە وەسفی یار کەمە بۆ عوشری میعشار
دەمێکە سابیریناسناوی ئەدەبی هەر چاوەڕێی بوو
گەیشتە عەینی مەقسەد ئاخری کار!