ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  991 بینین
ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز
مایەی تەرەبی عاشقی شەیدا و نەزەرباز
وەجهی چییە ئەو دیدەیی فەتتانە بە ئیما
هەر لەحزە دەکا سەد گلەیی و عەربەدە ئاغاز
بڕوانە سەما تا بە سەمەک عولوی و سوفلا
مەجمووعی لە دەرگاهی تۆ پابووس و سەرئەنداز
تێفکرە کە وەستاوە لە ئەتراف بە ملیۆن
کورد و عەرەب و ڕووم و عەجەم ساکنی شیرازناوی تایبەت
بیمار و بریندار و زەدەی چاو و برۆتن
بێچارە و بێ پارە و بێ هەمدەم و هەمڕاز
تۆ دولبەری نازوک بەدەنی شۆخی شەکەر ڕاز
حوسنت کە جەلابەخشە لەبۆ چاوی نەزەرباز
چاوت کە دەکا هەردەمە سەد غەمزە و ئاغاز
لێوت کە بە مانەندی مەسیحایە بە ئیعجاز
سابیرناسناوی ئەدەبی لەگەڵ ئەم جەمعە پەرێشانە هەمیشە
دیوانه لرن دفتری اسمنده اننیازتورکی