چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی ئەینەلمەفەڕ

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1049 بینین
چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی أين المفرعەرەبی
جان و دڵ بێ فەڕ ئەبن وەک کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ
خۆت ئەزانی بەندەیێکم بێگوناهـ و دەستەڵات
یانی چی چاو و برۆت دائیم لەگەڵ من دێنە شەڕ؟
تا بە نووری حوسنی تۆ ڕووناکە ئەرز و ئاسمان
هەر وەکوو تۆفان نەما فەرقی مەیانی بەحر و بەڕ
تۆ لە سوورەی زولزیلەت تێفکرە ئازارم مەدە
خەیر و شەڕ ئیفشا دەبێ، سووچم نییە میسقالە زەڕ
من لە شمشێری برۆ و لێوگەزتنت باکم نییە
شێتی سوورەت هیچی تێناگا لە مەعنای نەفع و زەڕ
ليس للانسان و الا ما سعىٰعەرەبی سابیرناسناوی ئەدەبی وەرە
هیممەتێکە گەرچی بوویە کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ