ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
1261 بینین
ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
هاتەوە خزمینە با ئێمەش بخوێنین ان يكادعەرەبی
لەرزی پیری نایەڵێ دەستم عەسا بگرێ، زەمان
نایە دەستم کلکی ڕەشمەی ئەسپە سەرکێشی موراد
شكراً للهعەرەبی هەرچی مەقسوودی دڵم بوو هاتەجێ
چاو و دڵ هەردوو بەرەو ڕووی یارە ڕووناکە و گوشاد
من کە چاوم کەوتە یاری بەختیار ئەوسا وتم:
کامە کامەم پێ دەکا دونیا خودا هاوار و داد
چاک و دونیا هەردوو خاتریان لە حەق یەک چا نییە
بۆنی گوڵ ئازارە بۆ قالۆنچە ئەی مەردی جەواد
با لەمەولا عومری ڕابوردوو قەزا گێڕینەوە
ڕوو لە مەولا کەین و هەم بگرینەوە ڕێگەی ڕەشاد
سەربڕینی نەفسی ئەممارە جیهادی ئەکبەرە
شێرە تەقوا، نەفسە ڕێوی سابیریناسناوی ئەدەبی ڕۆژی جیهاد