ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
1262 مشاهده
ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
هاتەوە خزمینە با ئێمەش بخوێنین ان يكادعربی
لەرزی پیری نایەڵێ دەستم عەسا بگرێ، زەمان
نایە دەستم کلکی ڕەشمەی ئەسپە سەرکێشی موراد
شكراً للهعربی هەرچی مەقسوودی دڵم بوو هاتەجێ
چاو و دڵ هەردوو بەرەو ڕووی یارە ڕووناکە و گوشاد
من کە چاوم کەوتە یاری بەختیار ئەوسا وتم:
کامە کامەم پێ دەکا دونیا خودا هاوار و داد
چاک و دونیا هەردوو خاتریان لە حەق یەک چا نییە
بۆنی گوڵ ئازارە بۆ قالۆنچە ئەی مەردی جەواد
با لەمەولا عومری ڕابوردوو قەزا گێڕینەوە
ڕوو لە مەولا کەین و هەم بگرینەوە ڕێگەی ڕەشاد
سەربڕینی نەفسی ئەممارە جیهادی ئەکبەرە
شێرە تەقوا، نەفسە ڕێوی سابیریتخلص ڕۆژی جیهاد