بە قەستی کوشتنم ئەو شۆخە وا ڕووخساری دا پەرداخ

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  1159 بینین
بە قەستی کوشتنم ئەو شۆخە وا ڕووخساری دا پەرداخ
بە ناچاری دەکا زاری کەسێ وا دەیدەنە بەر داخ؟
بە غەمزەی چاوی بیماری جگەر زامار و بیمارم
بە شەو ناڵان و بیدارم بە ڕۆژ خۆراکم ئاخ و داخ
گوڵی حوسنی کە بنوێنێ بە عاشق، سەبری نامێنێ
بولبول ئاسا دەناڵێنێ بە مەحزوونی، لە سەحنی باخ
لە چاوی مەستی مەخمووری لە شوعلەی ڕوومەتی سووری
نیگاداری بکەی ڕەببی لە چاوی پیسی ذي اوساخعەرەبی
ئەگەر باوەڕ دەکەی یارم بە نەوعێ زار و بیمارم
بە شوعلەی ڕوومەتی یارم وەکوو فەرهاد دەچم بۆ شاخ
لەبەر ئەو خەسرەوە شیرینە ژینم تاڵە فەرهادی
کە چونکە ناڵە ناڵم نابییە ناچار ئەچم بۆ شاخ
بە بێ ئەو خەسرەوە شیرینە سابیرناسناوی ئەدەبی ژینی لێ تاڵە
لەبەر ئەو ڕەنجی فەرهادی دەدا دائیم لە کێو و شاخ
وجوود ئەو جا عەزیزە تۆ عەزیزی لای عەزیزی بی
نە ئانکێ باغچەیی شار و دەراو بێخاوەن و چەرداخ
مەناڵە سابیریناسناوی ئەدەبی گریانەکەت تەئسیری مەعلوومە
کە تۆ هاوار ئەکەی یار خەنجەری موژگان دەکا پەرداخ!