عەندەلیبی دڵ کە چاوی کەوتە غونچەی بامیداد
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
2 خولەک
510 بینین
عەندەلیبی دڵ کە چاوی کەوتە غونچەی بامیداد
دائیمەن وێردی زوبانی بۆتە ئایەی ان يكادعەرەبی
لەرزی پیری عوودی سیواکی لە دەس بەردامەوە
تازە چەرخی بێ وەفا بۆم زین ئەکا ئەسپی موراد
نامورادی پیری کردم موختەسەر لێم ناگەڕێ
کامەکامەم پێ دەکا دونیا خودا هاوار و داد
عومری گەنجیمان بە غوسسە و نامورادی بردەسەر
وا لە پیری هاتەدەس سەرڕشتەیی کار و موراد
باوەکوژمان کردە باب و باوەژنمان کردە داک
گەنجی عومر و حاسیلاتی ڕەنجی خۆمان دا بە باد
یا ئیلاهی، خۆشەویستم ماری نەفسی نەیگەزی
چونکە تریاکی نییە ئەو زەهرە تا يوم التنادعەرەبی
کردەوەی ناپوختە گشتی بۆ تەعامی پوختەیە
ڕۆژ ژیانت خوویی حەیوان، شەو بە خەوتن وەک جەماد
زیکر و فیکری ئەهلی دونیا نان و ئاشە سابیریناسناوی ئەدەبی
یەعنی چی؟ خۆ دوشمنیشیانە لە ئەسڵا نان و زاد
لەم نەخۆشی بێ دەوایە، دادڕەس سابیرناسناوی ئەدەبی خودایە
هیممەتێکە پایە پایە، بێمەوە سەر ڕێی ڕەشاد
سابیریناسناوی ئەدەبی عومرت بە زایع دا ئیتر وریابەوە
عومری ڕابردوو قەزاکە بێرە سەر ڕێگەی ڕەشاد
سابیریناسناوی ئەدەبی دنیا لە تۆ بێزارە ئەمما مەیلی تۆ
هەر لەسەر ئەو ماوە بۆیە ناگرێ ڕێگەی ڕەشاد