عەندەلیبی دڵ کە چاوی کەوتە غونچەی بامیداد
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
2 دقیقه
511 مشاهده
عەندەلیبی دڵ کە چاوی کەوتە غونچەی بامیداد
دائیمەن وێردی زوبانی بۆتە ئایەی ان يكادعربی
لەرزی پیری عوودی سیواکی لە دەس بەردامەوە
تازە چەرخی بێ وەفا بۆم زین ئەکا ئەسپی موراد
نامورادی پیری کردم موختەسەر لێم ناگەڕێ
کامەکامەم پێ دەکا دونیا خودا هاوار و داد
عومری گەنجیمان بە غوسسە و نامورادی بردەسەر
وا لە پیری هاتەدەس سەرڕشتەیی کار و موراد
باوەکوژمان کردە باب و باوەژنمان کردە داک
گەنجی عومر و حاسیلاتی ڕەنجی خۆمان دا بە باد
یا ئیلاهی، خۆشەویستم ماری نەفسی نەیگەزی
چونکە تریاکی نییە ئەو زەهرە تا يوم التنادعربی
کردەوەی ناپوختە گشتی بۆ تەعامی پوختەیە
ڕۆژ ژیانت خوویی حەیوان، شەو بە خەوتن وەک جەماد
زیکر و فیکری ئەهلی دونیا نان و ئاشە سابیریتخلص
یەعنی چی؟ خۆ دوشمنیشیانە لە ئەسڵا نان و زاد
لەم نەخۆشی بێ دەوایە، دادڕەس سابیرتخلص خودایە
هیممەتێکە پایە پایە، بێمەوە سەر ڕێی ڕەشاد
سابیریتخلص عومرت بە زایع دا ئیتر وریابەوە
عومری ڕابردوو قەزاکە بێرە سەر ڕێگەی ڕەشاد
سابیریتخلص دنیا لە تۆ بێزارە ئەمما مەیلی تۆ
هەر لەسەر ئەو ماوە بۆیە ناگرێ ڕێگەی ڕەشاد