گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
485 بینین
گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ
بە تەقدیری خودا نابێ دڵی دێوانە قەت بێ داخ
لەکن دەرکەوتنی لەیلا دەم و دەس شێت و مەجنوونم
لەکن ون بوونی ئەو شیرینە فەرهادم لە کێو و شاخ
دەبینی ڕەنگی زەردم بۆچ دەپرسی حاڵی دەردی من
کە بێ شەوقم میسالی دالییەی بێ خاوەن و چەرداخ
نەخۆشی سەرسەری سابیرناسناوی ئەدەبی مەگەر چا بێتەوە ڕۆژێ
کە تۆ پێیێ بنێیە سەر سەری کوتتابی ئۆف و ئاخ!