گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  486 مشاهده
گرفتارم بە داوی زولفی شێرینێکی قەد بەیداخ
بە تەقدیری خودا نابێ دڵی دێوانە قەت بێ داخ
لەکن دەرکەوتنی لەیلا دەم و دەس شێت و مەجنوونم
لەکن ون بوونی ئەو شیرینە فەرهادم لە کێو و شاخ
دەبینی ڕەنگی زەردم بۆچ دەپرسی حاڵی دەردی من
کە بێ شەوقم میسالی دالییەی بێ خاوەن و چەرداخ
نەخۆشی سەرسەری سابیرتخلص مەگەر چا بێتەوە ڕۆژێ
کە تۆ پێیێ بنێیە سەر سەری کوتتابی ئۆف و ئاخ!