بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  659 بینین
بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار
کە ڕوون و شادە چاو و دڵ بە یەکجار
بە حەملەی عەشقی جانان ماسوى اللهعەرەبی
لە شاری دڵ نەما لا ريب ديارعەرەبی
نەسیمی جەننەتی حوسنی دڵارام
کە پەیدا بوو بڵێ چی میشکی تاتار
ئەگەر ڕۆژێ بنووسم سەد سەحیفە
هەتا ڕۆژی قیامەت وەسفی دڵدار
تەواو نابێ وەلی با موختەسەر بێ
ڕەوشتی چاک و پاکە کەتمی ئەسرار
قسەی بێ سەرفە ناکەم باوەڕت بێ
بە پارەی قەڵبەوە ناچم بۆ بازاڕ
نکووکاری لە بەدکاران مەحاڵە
بەدی ناکاتە خوو مەردی نکووکار
دەمێکە سابیریناسناوی ئەدەبی هەر چاوەڕێ بوو
شەوێ بیستی خشەی داوێنەکەی یار