لە ڕێگەی مەهلەکەی عیشق ئەو بەڵاجۆ نی برا لا دە
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
2493 مشاهده
لە ڕێگەی مەهلەکەی عیشق ئەر بەڵاجۆ نی، برا، لا دە
ئەوی من چووم و لەوما دی هەر ئاهـ و داد و فەریادە
لە بەحری نووری حوسنی بێ نیشان ئیفشا کە یەک مەوجە
نیشانی دە بە عالەم ئیختیراعی حەشری بێ وادە
چییە؟ خوسران ئەمەندە مەستی لەهو و لەعبی دنیا بوون
برا! عومری گرامی بەس لەڕێی ئەم بادە بەر با دە
بە غیبتە بەو خوداپێداوە طوبىٰ لَهعربییە ئەهلی خولد
لە کوورەی ناری غەمدایە بە داغی دەردی تۆ شادە
هەمیشە دیدە بەحری گەوهەرە و دڵ پڕ لە نەقدی داغ
لە بن نایێ بە مەسرەف چونکە خەزنەی من خودا دادە
لەسەر تۆ بوومە پەندی عالەمێ، وتم و وتی: مەحویتخلص
بەسی بێ موشریکی، بەس، یا لە دنیا یا لە من لا دە