کە لێوی خوێنمی نۆشی شەوی خەت گرتی دەوری ئەو

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  2659 مشاهده
کە لێوی خوێنمی نۆشی، شەوی خەت گرتی دەوری ئەو
بە قوربانی خوێنێکم کە وا ڕۆیی بە سەریا شەو
لە ئەشک و ئاهما جۆش و خرۆشی حەولی تەئسیرە
دەزانن ڕێیەکی دوورە لە پێش. ئەڵبەت دەکەن سەرڕەو
بڵا ڕۆحت موقەددەس بێ، ئەم و ئەو کردنت بەس بێ
هەتا ئاخر هەناسە ئەو بناسە، هەر بنازە بەو
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی وەها وادەی تەماشادا:
دەبێ ڕۆژێ ببینی من کە تۆ ڕێ خەیتە دەشتی خەو
لە ناڵینی منی ئیفتادە زاهید بۆ ڕقی هەستا؟
حوزووری ئاهـ ئاهی بوو بە غەیبەت ئەو دەکا عەوعەو
خودا بیدا ئەدەب حرزُ الأمانعربیێکە عەتییەی ڕەب
چ بوو جەرگی بڕی غەیری ئەمەی نامەی دڕی خوسرەو!
وتی: من بێم و مەحویتخلص وا بمێنێ، ناکرێ، نابێ
هەتاو و سێبەرین ئێمە، دەبێ یا من ببم یا ئەو!