کە لێوی خوێنمی نۆشی شەوی خەت گرتی دەوری ئەو
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
2658 بینین
کە لێوی خوێنمی نۆشی، شەوی خەت گرتی دەوری ئەو
بە قوربانی خوێنێکم کە وا ڕۆیی بە سەریا شەو
لە ئەشک و ئاهما جۆش و خرۆشی حەولی تەئسیرە
دەزانن ڕێیەکی دوورە لە پێش. ئەڵبەت دەکەن سەرڕەو
بڵا ڕۆحت موقەددەس بێ، ئەم و ئەو کردنت بەس بێ
هەتا ئاخر هەناسە ئەو بناسە، هەر بنازە بەو
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی وەها وادەی تەماشادا:
دەبێ ڕۆژێ ببینی من کە تۆ ڕێ خەیتە دەشتی خەو
لە ناڵینی منی ئیفتادە زاهید بۆ ڕقی هەستا؟
حوزووری ئاهـ ئاهی بوو بە غەیبەت ئەو دەکا عەوعەو
خودا بیدا ئەدەب حرزُ الأمانعەرەبیێکە عەتییەی ڕەب
چ بوو جەرگی بڕی غەیری ئەمەی نامەی دڕی خوسرەو!
وتی: من بێم و مەحویناسناوی ئەدەبی وا بمێنێ، ناکرێ، نابێ
هەتاو و سێبەرین ئێمە، دەبێ یا من ببم یا ئەو!