لە پڕ بەردی ئەجەل بۆ شیشەیی عومرم نەوا بێ زوو
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
3275 مشاهده
لە پڕ بەردی ئەجەل بۆ شیشەیی عومرم نەوا بێ زوو
فیداتم، دەست و بردێ، ساقیا، جامی شەرابێ زوو
چییە دنیا، ژنێکە هەر شەوی سک پڕ بە سەد فیتنە
سبەینێ زوو بە خوێنی جەرگی ئەهلی دڵ دەکا بێزوو
کە دایەی خاکت ئاخر هەر دەبێ بگرێتە باوەش خۆی،
بکە خاکێ بە سەر خۆتا لە قاپی بو تُرابعربیێ زوو
بە تابی عەکسی ئەو دیدارە دڵ سووتا، موزەککایە
کەتانت ڕاگرە ساز و بە جیلوەی ماهتابێ زوو
دەنی تەبعی بە جارێ عالەمی داگرت ئەوا مەحویتخلص
درەنگە ئیلتیجا بە بەر ڕەئیی عالی جەنابێ زوو