بەرامبەر چاوی مەستت دڵ بە مەی قەت ئاشنا ناکەم

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  488 مشاهده
بەرامبەر چاوی مەستت دڵ بە مەی قەت ئاشنا ناکەم
کە خاکی پێت ببێ بۆ دیدە مەیلی تووتیا ناکەم
لەسایەی چەتری چینی پەرچەمت من مەست و سەرسامم
هەتا ماوم عەزیزم ئارەزووی میسکی خەتا ناکەم
لە ئاوی کەوسەری لێو و دەمت دەم تەڕ بکەم جارێ
وەک ئەسکەندەر لە مەرگیشا هەوای ئاوی بەقا ناکەم
دوو چاوم کوێرە ئێستا من ئەکەم شوکرانەیی یەزدان
کە نابینام تەماشای پیاوی سپڵە و بێ وەفا ناکەم
دە گەز خام و دوو سێ گەز ئەرزە جێگە و بەرگی ئاخرمان
کەمالیتخلص حەز لە قەسر و باخ و بەرگی پادشا ناکەم