لە ناو باخا ئەبینم نێرگسی شەهلا ئەبم خۆشحاڵ

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  1454 مشاهده
لە ناو باخا ئەبینم نێرگسی شەهلا ئەبم خۆشحاڵ
ئەشوبهێ چونکە نێرگس شێوەیی نازی بە چاوی کاڵ
بە یادی ئەو دەم و لێوەت نیگاری نازەنینی من
لە باخا باخەوان خونچەی نەپشکوتووی چنی ئیمساڵ
شە و ڕۆژ بۆ نەبات و قەندی لێوت گیانی شیرینم
دڵی دێوانەکەی من دائیما ئەگری وەکوو منداڵ
لە حەمدی خواوە نابیستم قسەی خەڵک و لەکەس نادوێم
لە دنیادا شوکور زۆر موستەریحم هەم کەڕم هەم لاڵ
بەجێ نیە گیانەکەم بیکەی بەڕەشوەی ئەسپەکەت ئێستا
لە بۆتەی عەشقی تۆدا وا کەمالیتخلص بۆتە زیوی قاڵ