بە ڕێگەی عەشق دا ناڕوا ئەبەد خۆ مەردمی عاقیل

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  1312 مشاهده
بە ڕێگەی عەشق دا ناڕوا ئەبەد خۆ مەردمی عاقیل
ئەوەی بڕوا بە وێدا عەقڵ و هۆشی زوو ئەبێ زائیل
لە سۆفیم هێندە دیوە من ڕیا و بوخل و تەمەع ئەسڵا
نییە تەبعم بەدەرس و وەعز و شێخ و خانەقا مائیل
لە نوێژ و تاعەتا گەر ڕوو نەکەیتە تاقی ئەبرۆی یار
بەبێ شک تاعەتی تۆ نادروستە وعاتیل و باتیل
بە دائیم مائیلی جامی شەراب و بادەیی نابم
لە شەوقی دیدەیی مەست و بلووری گەردەنی فازیل
ئەگەر مەردی لە ڕێگەی عەشقی یارا گیانی شیرینت
فیداکە زوو مەترسە ئەی کەمالیتخلص تاببی کامیل