سەرداری ئەولیای جیهانی پێشەوایە غەوس

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  1349 مشاهده
سەرداری ئەولیای جیهانی پێشەوایە غەوس
بۆ گوم بوانی ڕاهی هودا ڕەهنمایە غەوس
ئەولادی فەخری عالەمە سەردارە سەییدە
نووری دوو دیدە، حوسنی موححەبەت نومایە غەوس
شابازی عەرشی حەزرەتی زاتی ئیلاهییە
یەعنی بە جوملە سڕڕی خودا ئاشنایە غەوس
سەنعان خیلافی ئەمری ئەوی کرد بوو بە گەور
ئەمری هەتاکوو ڕۆژی قیامەت ڕەوایە غەوس
دەرمانی دەردی مەینەتیی دنیا و ئاخیرەت
قوربانی بم لە لای ئەوە موشکیل گوشایە غەوس
بۆ تەوفی ڕەوزەیی ئەوە دائیم مەلائیکە
شەڕیانە، پادشاهی مەلائیک سوپایە غەوس
پشت و پەناهی بێ کەس و داماوی عالەمە
پەیوەستە دەستگیری هەژار و گەدایە غەوس
مردووی زیندوو کردەوە وەک حەزرەتی مەسیح
واقیف بە سڕڕی بارگەهی کیبریایە غەوس
کەنناسی بەردەری ئەوە شاهانی ڕووی جیهان
بۆ ژانی دیدە خاکی دەری تووتیایە غەوس