بەرامبەر چاوی مەستت دڵ بە مەی قەت ئاشنا ناکەم
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
446 بینین
بەرامبەر چاوی مەستت دڵ بە مەی قەت ئاشنا ناکەم
کە خاکی پێت ببێ بۆ دیدە مەیلی تووتیا ناکەم
لەسایەی چەتری چینی پەرچەمت من مەست و سەرسامم
هەتا ماوم عەزیزم ئارەزووی میسکی خەتا ناکەم
لە ئاوی کەوسەری لێو و دەمت دەم تەڕ بکەم جارێ
وەک ئەسکەندەر لە مەرگیشا هەوای ئاوی بەقا ناکەم
دوو چاوم کوێرە ئێستا من ئەکەم شوکرانەیی یەزدان
کە نابینام تەماشای پیاوی سپڵە و بێ وەفا ناکەم
دە گەز خام و دوو سێ گەز ئەرزە جێگە و بەرگی ئاخرمان
کەمالیناسناوی ئەدەبی حەز لە قەسر و باخ و بەرگی پادشا ناکەم